ئاراس شێخ جەنگی: هێزێکی کۆماندۆ چووەتە سەر ماڵەکەم لە گوندی کەلکان

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگەنیوز_

ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەم لە گوندی کەلکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، ئاراس شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەم و دیوارەکانی دەشكێنن. 

هەروەها لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکەی کۆماندۆ دەرگایان شکاندووە و ئێستاش خەریکی شکاندنی پەنجەرە و دیوارەکان؛ و بارکردن و دزینی ناوماڵەکەمن.

ئەم رووداوە بە بەشێک لە درێژەی پێشهات و رووداوەکانی دوای 22ـی ئاب دێت کە تێیدا رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و لالەزار لە سلێمانی ڕوویدا و تێیدا لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید حاجی غالی دەستگیرکران. 

AM:09:39:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *