یونامی‌: خراپ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گیراوه‌كانی لاله‌زار كراوه‌

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌گوێره‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان، مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كانی لاله‌زاردا كراوه‌، ده‌شڵێت: \”له‌ رێی یاساوه‌ چاره‌نووسی گیراوه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌\”.

نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق  \”یونامی\” له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: \”گرته‌ ڤیدیۆییه‌ نیگه‌رانكه‌ره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی لاله‌زار، دوای ده‌ستگیركردنیان له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌\”.

یونامی ده‌ڵێت: \”بانگه‌وازی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و گره‌نتیكردنی‌ رێوشوێنی‌ یاسایی پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌م رووداوانه‌دا ده‌ستگیركراون\”.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ 21 له‌سه‌ر 22ی‌ ئابی‌ 2025 هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س‌ له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

دوای‌ هێرشه‌كه‌ش چه‌ندین گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی ساتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ چه‌كدارانی‌ هێزه‌كه‌ی‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له‌ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه‌.

پێشتریش یونامی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: \”بەداخەوەین بۆ ئەو کەسانەی لە ئەنجامی پێكدادانه‌كه‌ی‌ ئه‌مدواییه‌ گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون\”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ \”یونامی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن و خۆیان له‌ هه‌ر كارێك بپارێزن كه‌ ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌\”.

داواكاریش بوو كه‌‌ \”رێز له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بگرن و گه‌ره‌نتی‌ پرۆسەیەکی دادوه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ بكرێت به‌پێی‌ ده‌ستوور\”.

AM:09:50:26/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *