گه‌شه‌ حه‌مه‌چاوشین: جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانی خه‌مخۆری و پشتیوانی بۆ ده‌ربڕین

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز –
گه‌شه‌ حه‌مه‌چاوشین هاوسه‌ری لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه‌ سوپاسی‌ جه‌نه‌راڵ‌ مه‌زڵوم كۆبانی‌ ده‌كات كه‌ خه‌مخۆری و پشتیوانی بۆ ده‌ربڕیوون.

گه‌شه‌ حه‌مه‌چاوشین هاوسه‌ری لاهور شێخ جه‌نگی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: \”ده‌مه‌وێت سوپاسی بێپایانی ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانی بكه‌م كه‌ له‌ كاتێكی وه‌ها سه‌خت و دژواردا وه‌ك دۆستێكی دێرین له‌ هه‌واڵی پرسین\”.

هاوسه‌ری لاهور شێخ جه‌نگی  ده‌ڵێت: \”خه‌مخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسه‌ره‌كه‌م و خێزانه‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمان وه‌ستاون، زۆر به‌رز ده‌نرخێنم\”.

ده‌شڵێت: \”له‌ راده‌به‌ده‌ر سوپاسگوزارین بۆ ئه‌و میهره‌بانییه‌ی نواندی و بۆ هه‌ڵوێستێكی وا روون و بۆ پره‌نسیپی باڵایان؛ بیرخستنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ختترین ساته‌كانیشدا\”.

گه‌شه‌ حه‌مه‌ چاوشین راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”هاوده‌نگی و هاوسۆزی دۆستان ده‌توانێت یارمه‌تیمان بده‌ن به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگێكدا زاڵبین\”.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ 21 له‌سه‌ر 22ی‌ ئابی‌ 2025 هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س‌ له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

PM:10:52:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *