ئه‌مڕۆ دووشه‌م چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ساز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵێوراوی سه‌ره‌كیی خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن. عه‌لی دیفاعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی، پێشبینیی كردووه كۆبوونه‌وه‌کە ده‌ره‌نجامی زۆر گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر به راشكاوی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ به‌دیار ده‌كه‌ون.
به‌گوێره‌ی فورات نیوز، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، بیر و را ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ و له هه‌مان كاتدا راپۆرتی دوو لیژنه‌ی پێوه‌ندیدار ده‌خرێته روو، كه تایبه‌ت كرابوون به سه‌ردانكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتبوو.
سه‌ڵاح بوشی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێداگریی كردووه كه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی قۆناغێكی گرنگی بڕیوه و له قۆناغی دانوستان به‌ره‌و بڕیاردان و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و راگه‌یاندنی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
















Leave a Reply