دایكى كچه قوربانییه‌كه:
یه‌ك داواكاریمان هه‌یه ڤیدیۆكان بسڕنه‌وه
كچه‌كه‌م به بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه وه‌ك مردووى لێهاتووه
دووجار هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، پێنجى كانوونى دووه‌می 2026، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دایكى ئه‌و كچه‌ى كه له ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له كۆڕنیشى به‌سڕه ده‌ستدرێژیى به‌كۆمه‌ڵى كرایه سه‌ر، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى بارودۆخى كچه‌كه‌ی ده‌كات و دەڵێت، “كچه‌كه‌م له رووداوه‌كه‌وه تا ئێسته وه‌ك مردوو وایه، سه‌ره‌تا شڵه‌ژا بوو، به‌ڵام بارى ته‌ندروستیى زۆر سروشتى بوو، به‌ڵام كاتێك رۆژى دواتر ڤیدیۆكه بڵابووه‌وه، بەردەوام بارى ده‌روونیى خراپتر ده‌بێت”.
ئه‌و دایكه قسه‌ى بۆ شه‌فه‌ق نیوز كردووه و ده‌ڵێ، “كچه‌كه‌م دوو جار هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه، به‌ڵام توانیمان رێگرى لێ بكه‌ین، نازانین چى له داهاتوودا رووده‌دات، كاتێك بارودۆخى ده‌روونیى خراپتر ده‌بێت، بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌ر كه‌سێك ڤیدیۆكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ستبه‌جێ بیسڕێته‌وه”.
ئه‌و دایكه دووپاتى ده‌كاته‌وه، ساڵانێكه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى ئازادانه له به‌سڕه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى رووی داوه هیچ پێوه‌ندى به خراپبوونى بارودۆخى به‌سڕه‌وه نییه. ته‌نیا یه‌ك داوایشى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایشى عێراق هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه “له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆكه بسڕێته‌وه”.
















Leave a Reply