بینەر:
(1.5K)
هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا، هه‌فته‌ى داهاتوو بانگهێشتى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى، به‌رپرسى چاودێریى دارایى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و چه‌ندان به‌رپرسى تر بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، پێنجى كانوونى دووه‌می 2026، په‌رله‌مانى عێراق دووه‌م دانیشتنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجام دا، دواى ته‌واوبوونى دانیشتنه‌كه له راگهیەنراوێكدا په‌رله‌مان ئاشكراى ده‌كات، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیارى داوه هه‌فته‌ى داهاتوو میواندارى چه‌ندان به‌رپرس بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى كۆمه‌ڵێك بابه‌تیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
له‌و بەرپرسانە، دیوانى چاودێرى دارایى، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى فیدراڵى، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدان و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى.















Leave a Reply