پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی دنیا، یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌كیی خۆی له‌وه‌ته‌ی به‌و پله‌یه گه‌یشتووه ده‌ست پێ ده‌كات، توركیای به یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
یه‌كێك له‌و ئامانجه سه‌ره‌كییانه‌ی پاپای ڤاتیكان بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی، بریتییه له گفتوگۆی نێوان ئاینه‌كان و بانگهێشتكردنیان بۆ ئاشتی. بڕیاره پاپای ڤاتیكان به بۆنه‌ی هه‌زار و 700همین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ”نیقیه” وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
جێی باسه كاتی خۆی له‌م ئه‌نجوومه‌نه‌دا، بنچینه‌كانی ”بڕوای ئاینی كریستیان” ده‌ستنیشان كراوه كه له ناو ته‌واوی كه‌نیسه و رێبازه مه‌سیحییه‌كاندا هاوبه‌شه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ساڵی 325ی زاینی دامه‌زرا و به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی ئاینی كریستیان داده‌نرێت. ئه‌وكات 300 ئوسقۆفی مه‌سیحی له ته‌واوی ئیمپراتۆریای رۆم كۆ بوونه‌وه و ئه‌م بنچینه ئاینییانهیان په‌سند كرد.
بڕیاره پاپا رۆژی هه‌ینی له كه‌نار ده‌ریاچه‌ی ئیزنیك كه له كۆندا ناوی نیقیه بووه و كه‌وتووه‌ته پارێزگای بۆرسا، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به نزا و پاڕانه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌شه‌كانی كه‌نیسه‌ی ئۆرسۆدۆكس ساز بكات.
گرنگیی ئه‌م جۆره دیداره هاوبه‌شه‌ی هه‌ردوو كه‌نیسه‌ی كاسۆلیك و ئه‌رسۆدۆكس، له دۆخێك‌دا كه رووسیای زۆرینه ئه‌رسۆدۆكس و ئۆكراینای زۆرینه كاسۆلیك كه‌وتوونه‌ته به‌رانبه‌ر یه‌كتر، زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
















Leave a Reply