له شارى میسانى باشوورى عێراق هێرش كرایه سه‌ر خاڵێكى سه‌ربازى له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و دوو كه‌س بریندار بوون. ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراقیش له راگه‌ینراوێكدا له سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى له میسان روو ده‌دات هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى تشرینى دووه‌م، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، له ناوچه‌ى كهحلا له پارێزگاى میسان هێرش كراوههته سه‌ر خاڵێكى سه‌ربازى، كه خه‌ریكى پشكنین بوون. هێرشبه‌ران به ئۆتۆمبیلێكى جۆرى پیكاب بوون، چوار چه‌كدار بوون و دواى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ر چواریان گیراون.
به‌گوێره‌ى ورده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق سه‌ره‌تا گومان له ئۆتۆمبیله‌كه كراوه و داواى وه‌ستانى لێكراوه، كه‌چى نه‌وه‌ستاوه، بۆیه هێزه‌كان ویستوویانه بیوه‌ستێنن و ئه‌وانیش ده‌ستیان به ته‌قه كردووه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و چوار كه‌سه ئه‌ركه‌كه‌یان ئه‌وه بووه بچن له كهحلا كه‌سێك بكوژن.
















Leave a Reply