یەكێك لە كێشە تەناهییەكانی ناوچەكانی ژێر دەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات پەرەسەندنی هێرشی چەكدارانی داعشە، ئەوان هێرش دەكەنە سەر هێزە تەناهی و شەڕوانانی هەسەدە، ئەمڕۆ یەكشەم هێرشیان كردە سەر تانكەرێكی سووتەمەنی لە دێرزوور.
بەپێی بەیاننامەیەكی داعش، ئەمڕۆ یەكشەم تانكەرێكی نەوتی خاوی هەسەدەیان لە ناوچەی عزبە لە باكوری دێرزوور كردووەتە ئامانج و زیانیان پێ گەیاندووە، ئەوەش لە چوارچێوەی شەڕێكی ئابووری لە دژی هەسەدە، پێشتریش لە 22ی مانگی رابردوو لە گوندی زیبان تەقە لە تانكەرێكی تر كرابوو.
لە 27ی تشرینی دووەمی رابردوو داعش سێ هێرشی تری لە ناوچەكانی هەسەدە ئەنجام دا و بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی دووی تر، بەپێی ئامارەكانی داعش، لە ماوەی 70 رۆژدا، 38 هێرشیان لە دژی هەسەدە ئەنجام داوە 29ی لە دێرزوور بووە و پێنجی لە رەقە و چواری لە حەسەكە و بەو هۆیەوە 53 ئەندامی هەسەدە كوژراون دووانیان سەركردەن، بەپێی ئامارەكانی روانگەی مافی مرۆڤی سووریاش لە مانگی رابردوو داعش 19 هێرشی لە دێرزوور و یەكێكی بە حەسەكە ئەنجام داوە.
















Leave a Reply