هادی عەلی: سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەیەوێت بە تەواوی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە کۆنترۆڵ بکات

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگەنیوز-

جێگری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، رووداوەکانی هەینی رابوردووی سلێمانی و ھێرش بۆسەر ھۆتێل لالەزار، ئاشکرایە کە درێژکراوەی کێشە و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، ئاماژە بەوەشدەکات، یەکێتی دەیەوێت بە تەواوی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە کۆنترۆڵ بکات.

هادی عەلی، جێگری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، \”رووداوەکانی هەینی رابوردووی سلێمانی و ھێرش بۆسەر ھۆتێل لالەزار، ئاشکرایە کە درێژکراوەی کێشە و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆیان بووە، بەڵام پەنابردن بۆ بەکاربھێنانی ھێز و توندوتیژی بەو فراوانییە، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی دەڤەری سلێمانی و ھەڵەبجە\”.

ئاماژەی بەوەکرد، \”ئەڵبەت یەکێک لە دەرھاوێشتەکانی ئەو رووداوە ترسناکە، وێڕای دەنگدانەوەی نەخوازراوی لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی، ئەوەیە کە دەبێتە ھۆکاری زیاتر تۆخبوونەوەی دوو زۆنییەکە و پەرتبوونی خراپتری دامەزراوەکانی سیستمی حوکمڕانی ھەرێم، بە تایبەتی دامەزراوەکانی سەربازی و ھەواڵگری و ئاسایش و دادوەری و چەندین دەرەنجامی تری خراپ\”.

PM:03:09:26/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *