مارك ساڤایا نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، “سزاى هه‌ر میلیشیایه‌كى نایاسایى ده‌ده‌ین و پشتگیرى كوردستانێكى به‌هێز ده‌كه‌ین”.
مارك ساڤایا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى تشرینى دووه‌م، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه”ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق به‌رپرسانى ئه‌و هێرشه ئاشكرا بكات و به دادگایان بدات”.
ساڤایا ده‌شڵێ، “ده‌بێت بابه‌ته‌كه روون و بێ ئاڵۆزیى بێت: شوێنى ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له عێراق نییه” هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا سزاى ئه‌و گرووپه نایاساییانه ده‌دات و رووبه‌ڕووى ئه‌و لایهنانهنیش ده‌بێته‌وه كه پشتوانیان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانى هه‌رێمى كوردستانێكى به‌هێز ده‌كات له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو و سه‌قامگیر، هه‌روه‌ها هانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاریكارى ته‌ناهى نێوانیان قووڵ بكه‌نه‌وه”.
















Leave a Reply