له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی داخرانی گه‌رووی هورمز و نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی خام بۆ وڵاتانی جیهان، نرخی گاز و به‌نزین له ئه‌وروپا به‌ره‌و گرانبوون و گاز به ته‌نیا له‌و ماوه‌یه به ڕێژه‌ی 30% نرخی به‌رزبووه‌ته‌وه.
ته‌نگژه‌ی كه‌می نه‌وتی خام له بازاڕی وزه‌ی جیهان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری دنیا داناوه، ئه‌مه‌یش به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسی ئابووری ئه‌وروپا داده‌نرێت، تا بزانرێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه.
داتا و زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كه كه‌لێنێكی گه‌وره له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی گاز و داواكردنی له‌لایه‌ن شوفێرانه‌وه هه‌یه، واته بڕێكی كه‌م گاز له به‌نزینخانه‌كان بوونی هه‌یه و داواكردنیشی زۆره، چونكه گاز له ئه‌وروپا یه‌كێكه له سووته‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆتۆمبێل و ژماره‌یه‌كی بێشوماری ئۆتۆمبێلی گاز له ئه‌وروپا بوونی هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌و ئاسته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروست كردووه.
















Leave a Reply