مەزڵووم عەبدی: حكوومەتی سووریا رێككەوتنی 10ی ئادار پەك دەخات

بینەر: (927)

خەریكە لە كۆتایی ساڵ نزیك دەبینەوە، واتە ئەو وادەی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری دیمەشق لە نێوان مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا واژوو كرا، دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی سووریا رای گەیاند كە هەموو شتێكیان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە كردووە، عەبدی ئاماژەی كرد كە حكوومەتی سووریا رێككەوتنی 10ی ئادار پەك دەخات.

بەر لە نزیكەی مانگێك لە كۆتاهاتنی وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی دیمەشق، مەزڵووم عەبدی ئاستی گفتوگۆ سیاسییەكانی لەگەڵ حكوومەتی دیمەشق بەرز كردەوە، لە رێگەی داوای بەشداریكردنی نوێنەرانی هەردوو پێكهاتەی درووز و عەلەوییەكان لە گفتوگۆكانی دیمەشق، دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی سووریا جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئادار پەك دەخات و هەر رێككەوتنێكی گریمانكراو لەگەڵ حكوومەتی سووریا بێ فەراهەمكردنی مافی كورد لە دەستووری سووریا نابێت.

عەبدی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا دووپاتی كردەوە كە دیمەشق دەیەوێ سەرەتا پرسە تەناهی و سەربازییەكان چارەسەر بكرێت، ئینجا باسی دەستوور و حكوومەتی هاوبەش بكرێت، ئەو رەوتەی كارەش هەڵەیە، بەڵام لەسەری سوورە، ئەو پێی وابوو دەستوور و شێوەی فەرمانڕەوایەتی لە سووریا لە نێوان مەركەزیەت و نامەركەزیەت بابەتی سەركین و تا ئێستەش هەڵپەسێردراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *