ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆ، هه‌ندێك زانیاریى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ، “سوننه داواى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات” پێشنیاریش كراوه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به كورد نه‌درێت كاتێك سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارییان پێ ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دانوستاندنێكى گه‌وره له نێوان پێكهاته‌كان “سوننه و كورد و شیعه” به‌ڕێوه ده‌چێت، له ناو هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیش دانوستاندنى تایبه‌ت هه‌یه.
له‌باره‌ی شیعه‌وه باسى له‌وه كردووه نوورى مالیكى به‌هێزترین كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت، له دواى ئه‌ویش حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى دێت، هه‌روه‌ها ناوى عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى و قاسم ئه‌عره‌جیش پێشنیار كراوه.
له‌باره‌ی پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ، “هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسى و سابت عه‌باسى و هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى و محه‌مه‌د ته‌میم كاندیدن”. جیا له‌مه‌یش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێشنیار كراوه پۆستى سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه به یه‌كه‌وه به كورد نه‌درێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، “سوننه داواى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كه‌ن”. مۆنت كارلۆ زانیارى ئه‌وه‌یش بڵاو ده‌كاته‌وه هێشتا سوننه داواى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كات، له هه‌مان كاتدا ئه‌و پۆسته له نێوان كورد یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ى مۆنت كارلۆ له‌وانه‌یه پارتى فوئاد حوسێن كاندید بكات و له به‌رانبه‌ریشدا ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه یه‌كێتى خالید شوانى كاندید بكات.
















Leave a Reply