ماڵپه‌ڕى “ئیره‌م نیوز”ى ئیماراتى پێی وایه ئه‌مه‌ریكا هێنده مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق ناكات، به‌ڵكو زیاتر چاودێرى نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌كات كه دواى هه‌ڵبژاردن پێكده‌هێنرێن.
ئیره‌م نیوز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م، له راپۆرتێكى شیكارى تاوتوێى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، پێی وایه ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگتره له ئێران، هه‌رچه‌نده ئێرانیش سیاسه‌تى خۆى له به‌رانبه‌ر عێراق گۆڕیوه، راسته‌وخۆ بڕیار به لایه‌نه شیعه‌كان نادات، به‌ڵام به بڕواى ئیره‌م نیوز، ئه‌مه‌ریكا زیاتر چاوه‌ڕوانى گه‌ڵاڵه‌بوونى نه‌خشه‌ى سیاسى ده‌كات، نه‌وه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان بكات.
خاڵى سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌مه‌ریكا به بڕواى ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تى داهاتوو گۆڕه‌پانێك بێت بۆ چاككردنى ئاماده‌یى میلیشیاكان له نێوان دامه‌زراوه‌یى ده‌وڵه‌تدا، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت ئاستى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وان له په‌رله‌مان زیاتر بووه.















Leave a Reply