له‌ دهۆك ده‌یان كه‌س به‌هۆی‌ خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی‌ بوون

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگه‌نیوز- 
به‌هۆی خواردنی خێراوه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ له‌ دهۆك ژه‌هراوی بوون. له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ شاره‌كه‌شه‌وه‌ خواردنگه‌كه‌ داخراوه‌.

رزگار كامیل په‌یامنێری‌ وێستگه‌نیوز له‌ شاری‌ دهۆك پێی‌ راگه‌یاندین ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هۆكاری‌ خواردنی ژه‌می ئێواره‌وه‌ له‌ خواردنگه‌یه‌كی خواردنی خێرا له‌ شاری دهۆك، زیاتر له‌ 40 كه‌س ژه‌هراوی بوون.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 10 منداڵ‌ له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه‌ ژه‌هراوی‌ بوون.

لای‌ خۆیه‌وه‌ لیژنه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ دهۆك رایانگه‌یاند كه‌ به‌هۆی‌ خواردنی‌ خواردنگه‌كه‌وه‌ 46 كه‌س ژه‌هراوی‌ بوون و نزیكه‌ی‌ 10 منداڵ‌ به‌وهۆیه‌وه‌ داخڵی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی دهۆكه‌وه‌، خواردنگه‌كه‌ داخراوه‌ و رێوشوێنی‌ یاسایی له‌ دژی‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

PM:10:44:25/08/2025

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *