بینەر:
(1.3K)
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌یاساى رێگه‌پێدانى به‌رگریى نیشتمانى په‌سند كرد كه تێیدا یاساى قه‌یسه‌ر تایبه‌ت به سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر سووریا، پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، 312 كه‌س ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه داوه، له به‌رانبه‌ردا 112 ره‌تیان كردووه‌ته‌وه. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ به یاساكه بدات.
یاساى قه‌یسه‌ر له 2019 له ئه‌مه‌ریكا په‌سند كراوه، بۆ سه‌پاندنى سزایه بۆ سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د كه كۆتایى ساڵى رابردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كه‌وت.















Leave a Reply