كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له دوورخستنه‌وه‌ى كاندیدان به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆیش موهه‌نه‌د خه‌زره‌جى كاندیدى براوه‌ى رێكخراوى به‌درى دوورخستنه‌وه به تۆمه‌تى نه‌بوونى مه‌رجى رهفتارپاكى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى موهه‌نه‌د خه‌زره‌جى دا كه كاندیدى براوه‌ى رێكخراوى به‌دره له بازنه‌ى به‌غدا و زنجیره‌ى سێ. كۆمسیۆن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، خه‌زره‌جى به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى رهفتارپاكى دوور خراوه‌ته‌وه.
تا ئێسته كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه‌ى 900 كاندیدى دوور خستووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنیش راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام كۆمسیۆن له كاره‌كانى به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه براوه‌یش بێت، ئه‌وا كۆمسیۆن دوورى ده‌خاته‌وه و ده‌نگه‌كانى سڕ ده‌كات.
















Leave a Reply