بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی كوێت، ڕەگەزنامە لە بانگخواز تاریق سویدان وەرگیرایەوە، پێشتریش وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە دابوو بەشی زۆری ئەوانەی رەگەزنامەیان هەڵوەشێنراوەتەوە، تاوانێكیان ئەنجام داوە.
ڕۆژنامەی فەرمی “كویت الیوم” بڵاوی كردەوە، كۆشكی سەیف بە واژووی ئەمیر شێخ مەشعەل ئەحمەد ئەلسەباح، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ و بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەگەزنامەی لە تاریق محەمەد ساڵح سویدان و خزمانی وەرگرتووەتەوە.
تاریق محەمەد سویدان لەدایكبووی 15ی تشرینی دووەمی 1953یە و مێژوونووس و نووسەر و زانای ئیسلامییە، خاوەنی دكتۆرایە لە ئەندازیاری نەوت لە زانكۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە ناوی حكوومەتی كوێتەوە چووەتە ئەمەریكا.
ئەو كەسێكی دیاری ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە و لە وڵاتانی عەرەبی هەزاران بینەر و خوێنەری هەیە.
















Leave a Reply