لەم هەڵبژاردنەدا هۆشیاریی خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقیش بەرز بوو، ئەمەش وایكرد هیچ كاندیدێك لە ژێر ناوی سەربەخۆ دەرنەچێت، بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی تر چەندان كەس بەو ناوە چوونە پەرلەمان و دواتر خۆیان رادەستی لیستە گەورەكان كرد.
بەپێی بەدواداچوونێكی رۆژنامەی “مەدا” زۆربەی سەرۆك خێڵەكان كە وەك سەربەخۆ، زۆربەی ئەو كاندیدانەی لەژێر ناوی سەربەخۆ خۆیان هەڵبژاردبوو، دەنگیان نەهێناو دەرنەچوون.
نزیكەی سێیەكی كاندیدە سەركەوتووەكان یەكەمجارە دەگەنە پەرلەمان، دوای شكستهێنانی 239 پەرلەمانتار كە خۆیان كاندید كردبوو. هەروەها 10 وەزیر توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن، لە كاتێكدا نزیكەی 20 سەرۆك و كەسایەتیی دیاری هۆزەكان شكستیان هێنا.
لە هەرێمی كوردستانیش هەموو ئەو كاندیدانەی وەك سەربەخۆ و گوتاری دژە نەتەوە و دژ بە قەوارەی هەرێمیان هەبوو، كەمترین دەنگیان هێنا و بەمەش دەركەوت خەڵك هۆشیاریی بەرز بووەتەوە و لە ژێر ناوی سەربەخۆ هەڵناخەڵەتێن.
لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2021دا سەربەخۆكان نزیكەی 60 كورسییان بەدەست هێنا، بەڵام دواتر ئەو سەربەخۆیانە چوونە ناو لیستە گەورەكانەوە وەك خەڵكەكە لەناو شەقام دەڵێت: خۆیان فرۆشت.
لە هەرێمی كوردستانیشدا چەندان كاندید هەبوون كە هەر لە سەرەتاوە دیار بوو ئاراستەی گوتاریان لە بەرژەوەندیی كێیە، بۆیە خەڵك متمانەی پێ نەكردن و دەنگیان نەدانێ، بەوەش پەیامی ئەوەیان پێدان كە ئەو جۆرە گوتارە دەناسنەوە.















Leave a Reply