قڵپکردنەوەی مێزەکە بەسەر پارتیدا

بینەر: (22)

ئاسۆ جەمال سدیق


ئەوەی لە پەڕلەمانی عێراق ڕوویدا هەوڵ و کڕینی دەنگ بوو
ماوەی ٣ مانگە سەرۆک کۆماری عێراق دیارینەکراوە بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی هەریەکە و کاندیدێکیان هەبوو ڕێکنەدەکەوتن بەڵام لە کۆتاییدا باڤڵ تاڵەبانی بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی توانی بە بڕە پارەیەکی باش کە نزیکە لەسریەو موچە و چەوراوی ساڵێکی ڕەیس بدات بە پەڕلەمانتاران بۆئەوەی بتوانێت ٣ ساڵی تری خۆی بیخوان

ئاوایە سیاسەتکردنی یەکێتی و پارتی شەڕکردن لەسەر پۆست بۆ بەدەستهێنانی پارە
دەمێکە ئەم دوو هێزە سیاسەتیان کردووە بە بزنز و وازیان لەوە هێناوە خزمەتی خەڵکی پێبکەن
نازانم گرنگی ئەم پۆستە چیە بۆ کورد جگە لە موچەو پارەکەی بۆ حیزب
با باسێکی ئەو دینار و درهەمەی ڕەیس بکەم بەس چاوتان لەدوای نەبێت باخێری لێببینێت

لە نێوان ٣٥بۆ٥٠ ملیۆن دینارە موچەی مانگانەی بەگوێرەی بڕوانامەو تەمەن

٤٠ ملیۆن دینار بۆ میوانداری دەکرێت زیاتر بکرێت

٢٥ ملیۆن دینار بۆ قۆنەرە و بۆینباخ و قاتی دەرەوە و قاتی خەو

پاسپۆرتی دیبلۆماسی بۆ خۆی و خانەوادەکەی تاقەرەی قیامەت

دابینکردنی دوو لیوا پاسەوان و ٢٠ی تایبەت کە تا مردن لەگەڵی دەمێننەوە

بەکوردی و بەکورتی ئەوەی من وتوومە زۆر کەمە هەزار سین و میمئ لێبۆتەوە بۆ پارە وەرگرتن

ڕێژی ٤٠ ملیۆن بۆ ٥٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە دەڕوات بۆ سەرۆک و نادر حمام و سایەق و گارسۆن وخزمەتکار و ساڵۆنئ خێزانی ودەلاکی تایبەت(وابزانم ساف بوو ئەمەیان) و ئیتر ئەوەی نایەت بەخەیاڵا پارەی بۆ سەرف ئەکریت بەزیادەوە

بۆ نمونە خێزانی نزار ئامێدی خزمەتکارەکەی ئەنيرێت بۆ دەسکێک کەرەوز

خزمەتکارەکەی ئەڵێت بە ٥٠ هەزار دینار کریوومە ٤٩ی لێئەخوات

خێزانی کاک نزار ملیۆنێک ئەنوسي ٩٩٩هەزاری لێئەخوات

منیش باسی ئەکەم لێرە تەلەفونم بۆ ئەکات بەرپرسی نوسینگەکەی ئەڵێ کاکە حەیامان مەبە ئەوە تۆ چیت کردووە کاک نزار شوين قنی گەرم نەبووە ئەم هەموو بوختان و درۆ چیە
منیش ئەڵێم ڕاستیە و هەر بە هەوەس
ئەویش ئەڵێ دووهەزار پاوەن وەرگرە لە کونسوڵخانە هی سەرۆکە و ئەو پۆستە بسرەوە
منیش ئەڵێم ناوەڵا نایسڕمەوە…
ئەویش ئەڵێ ٤٠٠هەزار منیش ئەڵێ خاسەنی کەی بیام ئاغا

ئەوە شێوازەکانی نەسریەو بدزیە و بخۆ و دەنگ مەکە
منیشی گرتەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *