عێراق تاوتوێى سزاكانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

بینەر: (982)

به‌ سه‌رپه‌رشتى د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ تاوتوێى بڕیارى سزادانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرا كه‌ به‌سه‌ر چه‌ند قه‌واره‌ و كه‌سایه‌تى عێراق سه‌پێنراون، بۆ دانانى میكانیزم تا عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بكات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى تشرینى دووه‌م، له‌ راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، “فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى باڵاى نیشتمانى كردووه‌ كه‌ به‌ بڕیارى دیوانى ژماره‌ 25502 پێكهاتووه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنى بڕیارى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ نۆى مانگى تشرینى دووه‌مى 2025 ده‌رچووه‌ بۆ دانانى هه‌ندێك قه‌واره‌ و كه‌سایه‌تى له‌ لیسته‌كانیدا”.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و به‌ ئاماده‌بوونى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ و ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌یش نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌ حكوومییه‌ پێوه‌ندیداره‌كان بوون.

له‌ 10ى مانگى رابردوودا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیه‌ عێراقییه‌كان سه‌پاند، كه‌ یه‌كێكیان كۆمپانیاى موهه‌ندیس بوو، ئه‌و كۆمپانیایه‌ سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبییه‌. له‌ راگه‌ینراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هاتووه‌، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ رێكارییه‌كان كراوه‌ كه‌ لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كان ده‌یانگرنه‌به‌ر له‌ گه‌ڵ میكانیزمى پێشنیاركراو بۆ ئه‌وه‌ى به‌و له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *