محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردن گوتارێكی تەواو تایفی گرتە بەر و هێرشی ناڕەوای كردە كردە سەر كورد، شرۆڤەكارێكی شیعە دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە شیعە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو هێزە سوننانە نەكەن كە گوتارێكی تایفیان هەیە، ئەو هێرشێكی توند دەكاتە سەر حەلبووسی.
هاشم كندی شرۆڤەكاری شیعە لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی دەڵێت، پێویستە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو لایەنانەی سوننە بكات كە دوورن لە تایفیەت و تاكڕەوی لە بڕیاری سیاسی و هەڵوێستی میانڕەویان هەیە، دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە دۆسیەی حەلبووسی لە دادگای فیدراڵییە و یەكلا نەبووەتەوە و رەنگە بەو هۆیەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسند نەكرێت.
روونی كردەوە، حەلبووسی چەندان تۆمەتی لەسەرە پێوەست بە بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر، بێ ئەوەی بڕیاری كۆتاییان لە لایەن دادگاوە لەسەر درابێت.
شایەنی باسە محەمەد حەلبووسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی لە خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق بەر لە مەحموود مەشهەدانی هەبوو، بەڵام بەهۆی تۆمەتباركردنی بە ساختەكاری، ئەو لە پۆستەكەی و لە پەرلەمان دوور خرایەوە، ئەگەرچی توانی لە هەڵبژاردنی 11ی ئەم مانگەی شەشەم خولی پەرلەمان ئەنجامێكی باش بەدەست بێنێت.















Leave a Reply