تا دێت پەرەسەندنی نێوان ئەمەریكا و ڤەنزوێلا زیاتر دەبێت، ئەو دۆخەی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە، بە هەموو پێوەرێكی كورت و درێژمەودا ئاماژە بۆ نزیكبوونەوەی شەڕێكی گەورەی نێوانیان تا ئاستی رووخانی دەسەڵاتی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و ئەگەری پەرەسەندنی شەڕەكە بۆ وڵاتی تری وەك كۆڵۆمبیا دێننە پێشەوە.
ئێستە ئەمەریكا لەسەر چەند ئاستێك بازنەی گوشار و پەرەسەندنەكانی بەرەو ڤەنزوێلا تەسكتر دەكاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ستراتیجیەتێكی فرەوانتری ئەمەریكا لە نیوەی رۆژئاوای گۆی زەوی، ئێستە ئەمەریكا لە سێ لاوە گوشاری توندی خستووەتە سەر ڤەنزوێلا، هێرشی راستەوخۆی ئاسمانی بۆ سەر بەلەم و قاچاغچیانی مادەی هۆشبەر لە دەریا، دەستگرتن بەسەر كەشتییە نەوتییەكانی ئەو وڵاتە كە سزایان لەسەرە.
لە لایەكی تر ئیدارەی ئەمەریكا زنجیرەیەك سزای نوێی بەسەر ماڵباتی مادۆرۆ و نزیكەكانی راگەیاند، لە هەنگاوێك بە پەرەسەندنی گوشاری سیاسی و ئابووری بۆ سەر رژێمی كاراكاس خوێندرایەوە، ئەوانە لەپاڵ زیادبوونی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا، لەوانە بڵاوكردنەوەی گەورەترین فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكی لە ناوچەكە و فڕۆكەی پێشكەوتووی ئێف-35، ئەگەرچی ئەوانە بە ناوی رووبەڕووبوونەوەی بازرگانی مادەی هۆشبەر لەوێن، بەڵام وەك قەبارە 15%ی هێزی دەریاوانی ئەمەریكا پێكدێنن.















Leave a Reply