سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ئێرانیان هەژاند.. بەهێزترینیان 5.1 پلە بوو

بینەر: (185)

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 28ی نۆڤێمبەری 2025، سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک شاری بەهابادیان لە ناوەڕاستی وڵات هەژاندووە، کە بەهێزترینیان بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمار کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناوچەکە ڕووبەڕووی سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بووەتەوە:

یەکەمیان بە گوڕی 4.9 پلەی ڕێختەر لە سەعات 1:11 خوولەکی بەرەبەیان و لە قووڵایی 15 کیلۆمەتردا ڕووی داوە.

تەنیا سێ خولەک دواتر و لە سەعات 1:14 خوولەکدا، بوومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی 5.1 پلە و لە قووڵایی 12 کیلۆمەتردا هەمان ناوچەی هەژاندووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *