هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتای ئەمساڵ كە وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی دیمەشقە لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتیی سووریا، هەروەها گوشارەكانی ئەنقەرە و دیمەشق بۆ ناچاركردنی هەسەدە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە و یەكخستنی هێز و ناوچەكانی لەگەڵ دیمەشق، گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە حكوومەتی سووریا هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی هەسەدە.
وەك هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا ئاماژەیان بۆ كردووە، ئەمڕۆ دووشەم خاڵێكی تەناهیی ئەوان لە حەلەب دووچاری هێرشی چەكداری لە لایەن هێزە نیوچە حكوومەتییەكان هاتووەتەوە، هێرشەكە لە لایەن چەند گرووپێكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا ئەنجام دراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی دوو كارمەندی ئاسایش.
بەپێی میدیاكان، شەڕی پچڕ پچڕ لە نێوان ئاسایش و هێزە تەناهییەكانی سووریا لە دەوروبەری هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب رووی داوە، قەناسبەدەستەكانی هەسەدە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە و خاڵێكی تەناهی هێزەكانی سووریایان لە دەوروبەری چوارڕیانی شەیحان لە باكوری حەلەب كردووەتە ئامانج.















Leave a Reply