سه‌نته‌رى سۆفانى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكى به سه‌رۆكایه‌تیى دۆناڵد تره‌مپ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گوشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى مالیكى و هاوشێوه‌ى مالیكى له به‌رپرسانى سه‌ربه ئێران له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت دوور بخرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م، سه‌نته‌رى سۆفان كه تایبه‌ته به توێژینه‌وه‌ى سیاسى، راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مارك ساڤایا نێرده‌ى تره‌مپ بۆ كاروبارى عێراق، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سه‌ردانى عێراق ده‌كات و یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى ئه‌وه‌یه، گوشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له مالیكى و هاوشێوه‌ى مالیكى بكرێت كاندیدى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت نه‌بن.
سه‌نته‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسى له‌وه كردووه، بۆچوونه‌كانى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
















Leave a Reply