سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ره‌وتى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه، موقته‌دا سه‌در هه‌ر كه‌ناڵێكى پێوه‌ندیى بۆ دانوستاندن ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریى پێكهێنانى حكوومه‌ت ناكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ره‌وتى سه‌در كه ئێسته خۆیان به “ره‌وتى نیشتمانى شیعه” ده‌ناسێنن، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، موقته‌دا سه‌در ره‌تى ده‌كاته‌وه كه‌ناڵى پێوه‌ندیى بۆ گفتوگۆكردن بكاته‌وه، جا به راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه سه‌در به‌شداریى له دانوستاندنى پێكهێنانى حكوومه‌تیش ناكات و ده‌ڵێ، “رێبه‌رى ره‌وتى نیشتمانى ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بۆ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو بكات”.
به‌رپرسه‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در باسى له‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى سه‌در له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له گفتوگۆ و دانوستاندنى سیاسى ناكات.
















Leave a Reply