رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ئاشكراى كردووه كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ له نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق هیچ پێشكه‌وتنێكى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. به‌گوێره‌ى رۆژنامهكهیش هه‌سه‌ده چاوه‌ڕێى گۆڕانكارى ناوچه‌كه ده‌كات تا فیدراڵییهكهى گه‌ڵاڵه بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاشكراى كردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ له دیمه‌شق له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریا دیموكرات و به‌رپرسانى دیمه‌شق به‌ڕێوه‌چووه، هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون “كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن”.
به بڕواى رۆژنامه‌كه هه‌سه‌ده به ئاسانى خۆى راده‌ستى ئه‌و رێككه‌وتنه ناكات كه له‌گه‌ڵ دیمهشقى كردووه، چونكه ده‌یه‌وێ “كات بكوژێت” چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات گۆڕانكارییه‌ك له ناوچه‌كه بێته ئاراوه له به‌رژه‌وه‌ندیى دۆسیه‌ى فیدراڵى ئه‌و بێت. هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌یه هێزه‌كانى به‌شێكى زۆرى سوپاى نوێى سووریا پێك بهێنن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ده‌یه‌وێ چه‌ندان پێگه‌ى فه‌رمانده‌ییان له‌ناو سوپاكه پێ بدرێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش هه‌سه‌ده قبووڵى ناكات هیچ هێزێك له‌و ناوچانه بڵاو ببنه‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودان.
له 10ى ئادارى رابردوو مه‌زڵووم عه‌بدى و ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ رێككه‌وتوون بۆ رێكخستنى پێوه‌ندیى نێوان رۆژئاواى كوردستان و دیمه‌شق. تا ئێسته كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه كردووه، دوایین كۆبوونه‌وه‌یش دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو.















Leave a Reply