سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید”ى راگه‌یاندووه هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان به‌رده‌وامه، چونكه به‌غدا هیچ گره‌نتییه‌كى له میلیشیاكان وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى نه‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید زانیارى له سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى وه‌رگرتووه، كه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى فیدراڵى و هه‌رێم وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان ده‌كه‌ن گوایه بوونیان هه‌یه و هێشتا به‌رده‌وامن. سه‌رچاوه‌كه گوتویه‌تى، “ئه‌و هێمنییه‌ى ئێسته هه‌یه ماناى سه‌قامگیرى نییه، چونكه میلیشیاكان هیچ گره‌نتی و به‌ڵێنیان نه‌داوه له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كه‌ى نه‌كه‌نه ئامانج”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه كردووه، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن کە به‌رده‌وام بوونى هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ ئاماژه‌یه‌كیشى دیار نه‌بێت. بۆیه له‌و كاته‌دا هاوئاهه‌نگى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌بێته پێویستى نه‌وه‌ك بژارده.
















Leave a Reply