رۆژنامه‌ى جیرۆزالیم پۆستى ئیسرائیلى، راپۆرتێكى له‌سه‌ر میلیشیاكانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، مه‌ترسیى ئه‌و میلشیایانه له‌سه‌ر ئیسرائیل گه‌وره‌تر بووه و ده‌شڵێ، “نوورى مالیكى میلیشیاكانى عێراق تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له رووى یاساییه‌وه پارێزگاری‌یان لێ بكات”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ى كانوونى یه‌كه‌م، میدیا عێراقییه‌كان ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى ئیسرائیلییان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باسى له‌وه كردووه، به دوایین هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت، میلیشیاكان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن ره‌وایه‌تى به مانه‌وه‌ى خۆیان بده‌ن. رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، هه‌وڵ ده‌دات میلیشیاكان تێكه‌ڵى سیاسه‌ت بكات، چونكه به‌و هه‌نگاوه ده‌یه‌وێ پارێزگارى له مانه‌وه‌یان بكات و رێگه نه‌دات له ئاینده‌دا بكرێنه ئامانج.















Leave a Reply