د. فازڵ نەبی: مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەونە ساڵی 2026

بینەر: (870)

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، دوو رێگە هەن ئەگەر بگیرێنەبەر، هیچ مووچەیەكی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان نافەوتێت.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ “وشە”رای گەیاند، مووچەی مانگی 10ـی ئەمساڵ مسۆگەر كراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی عێراقدا خەرج دەكرێت.

لەبارەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12یش گوتی، تەنیا لە دوو حاڵەتدا ئەگەری خەرجكردنیان هەیە، یەكەمیان دەبێت بەغدا فەرمان بكات و وەزارەتی دارایی لە ساڵی 2026 بیدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *