بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، ڕەخنەی توند لەو ململانێیە دەگرێت كە لەسەر پۆستە باڵاكان لە عێراقدا هەیە.
د. عەرەفات كەرەم ئاماژە بەوە دەكات كە تێڕوانین بۆ پۆست لە وڵاتدا گۆڕاوە بۆ ئامرازێكی دەستكەوت و شكۆمەندی، ئەمەش وایكردووە جیاوازییەكی گەورە لە نێوان ژیانی سیاسییەكان و هاووڵاتییاندا دروست ببێت.
د. عەرەفات لە پەیامێكدا كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردووەتەوە، ڕای گەیاندووە هۆكاری سەرەكی ئەو كێبەركێ توند و شەڕانگێزانەی لەسەر پۆستەكان لە عێراقدا دەكرێت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەم پۆستانە وەك (غەنیمەت) و دەستكەوتی تایبەت سەیر دەكرێن.
ئەو دووپاتی كردەوە، پۆست لە عێراقدا بووەتە شوێنی گەیشتن بە بەرژەوەندی و ناوبانگ، نەك ئەركێكی نیشتمانی و بەرپرسیاریەتییەك بۆ خزمەتكردنی گشتی.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەنجامی ئەم جۆرە ململانێیانە وایكردووە كە هاووڵاتییانی ئاسایی لە ناو هەژاری و ژیانێكی سەختدا بمێننەوە، لە كاتێكدا ئەو سیاسییانەی پۆستەكان بەدەست دەهێنن، لە ناو خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شاهانەدا دەژین. ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو نادادییەی كە لە دابەشكردنی سامانی وڵات و بەكارهێنانی دەسەڵاتدا هەیە.
















Leave a Reply