له دیمه‌شق ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له كاتی بڕینی نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له ناوچه‌ی عه‌تیه، چوار كه‌سی سڤیلیان كوشت و دووی تریان بریندار كرد.
میدیای فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا كه به سانا ناسراوه بڵاوی كرده‌وه، سێ چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو و وا دیاره ویستوویانه نووسینگه‌كه ببڕن، به‌ڵام ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیلیان كوشتووه.
وه‌ك خراوه‌ته روو، چه‌كداره‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی دراو، له‌و كاته‌دا چه‌ند كه‌سێك كه له نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل له نزیك نووسینگه‌ی دراو بوون، به‌و رووداوه‌یان زانیوه هه‌وڵیان داوه رێگه له‌و چه‌كدارانه بگرن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و چوار كه‌س ده‌كوژن و دوی تر بریندار ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply