ئاژانسەكانی بۆشایی ئاسمان بڵاویان كردەوە، دووسبەی 14ی ئەم مانگە و 30 نیسان/ئەپریلی داهاتوو، دوو هەسارۆچكەی گەورە لە زەوی نزیك دەبنەوە، بەڵام ڕەتی دەكەنەوە هیچ بەریەككەوتنیان لەگەڵ زەوی هەبێ و بێ زیان زەوی دەبڕن و دەچنە بەشێكی تری گەردوونەوە.
پەیمانگەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان لە ئەكادیمیای زانست لە ڕووسیا بڵاوی كردەوە، هەسارۆچكەی 162882 كە بە هێمای ئێف دی 58 – 2001یش ناسراوە، تیرەكەی دەگاتە نزیكەی كیلۆمەترێك و قەبارەكەی لە نێوان نیو بۆ كیلۆمەترێك دەبێت، ڕۆژی شەمووی داهاتوو 14ی شوبات/فێبرایەر لە تەك زەوی تێپەڕ دەبێت.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە ئەو هەسارۆچكەیە بە تەنێكی نزیك لە زەوی و ئەگەری دروستبوونی مەترسی لەسەر زەوی هەژمار كراوە، بە ڕوانین لە قەبارە و نزیكبوونەوەی لە خولگەی گۆی زەوی كە نزیكەی 7.5 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی نزیك دەبێتەوە، بەڵام شارەزایان نایشارنەوە كە تێپەڕینی لە تەك زەوی بێ زیان دەبێ و هیچ هەڕەشە و مەترسییەك دروست ناكات، ئەگەری بەرككەوتنی بە زەوی سفرە، لە ڕێگەی پرۆگرامی چاودێری گەردوونی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێریكراوە و هەنگاوەكانی شی كراونەتەوە.
هاوكات پەیمانگەكە لە زانیارییەكی تر هێمای بۆ ئەوە كردووە، لە 30 نیسان/ئەپریلی داهاتوویش هەسارۆچكەیەكی تر بە ناوی ئێس ئێچ 33 2017 كە بەهەمانشێوە، قەبارەكەی كیلۆمەترێك دەبێت لە زەوی نزیك دەبێتەوە و تێپەڕ دەبێت، ئەگەری بەریەككەوتنیشی لەگەڵ زەوی بەهەمانشێوە بەگوێرەی لێكدانەوەكانی ئێستە دوورە.
“بۆ وەرگرتنی خانەنشنییەكەی 10 ساڵ تەرمی دایكی شاردووەتەوە” ئێرانییەك بە پاسپۆرتی ساختە هێزی تەناهیی بەغدای شەكەت كردووە
زۆرترین خوێنراو
ئێرانییەك بە پاسپۆرتی ساختە هێزی تەناهیی بەغدای شەكەت كردووە “بۆ وەرگرتنی خانەنشنییەكەی 10 ساڵ تەرمی دایكی شاردووەتەوە”
بەڵگەنامەی نوێ: ئیپستین خەونێکی ستیڤن هۆکینگی بەدی هێناوە ناوى “قاوهى توركى” له لبنان قهدهغه كرا زیرەكی دەستكرد.. تیشكی ڕەنین دەخوێنێتەوە و تەمەنی كۆتایی مرۆڤ ئاشكرا دەكات












Leave a Reply