دنیا ئه‌مڕۆ له چاوه‌ڕوانیدایه و هه‌مووان ده‌پرسن ئاخۆ دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی تره‌مپ بۆ ئێران چی ڕوو ده‌دات، پێگه‌ی ئه‌كسیۆس بڵاوی كرده‌وه، كه ڕاوێژكارانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وڵاتانی نێوه‌ندگیریان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه پێویستیان به ئاماژه‌ی ئه‌رێنی زۆر ڕوون هه‌یه، تا مۆڵه‌تدان به ئێران درێژ بكه‌نه‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه گومانی هه‌یه تره‌مپ چیتر مۆڵه‌ته‌كه درێژ بكاته‌وه و ئیتر هه‌موو شت كۆتایی دێت.
له به‌رانبه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه و ئاماده‌كاری سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌شاندنی قورسترین گورز له ئێران، به‌رپرسێكی ئێرانی داوای له گه‌نجان كرد، كه قه‌لغانی مرۆیی له ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كانی كاره‌با له وڵات دروست بكه‌ن. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش بۆ ئه‌كسیۆس ده‌ڵێ، ئێران مانۆری دانوستاندن ئه‌نجام ده‌دات و ڕه‌تی ناكاته‌وه، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ كات به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كرده‌وه، كه وڵاتانی نێوه‌ندگیریش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له ئێران زۆر لاوازه و واشنتنیان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply