رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌فغانستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان، دۆخی ژنان زۆر خراپتر بووه و توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان 40% زیادی كردووه.
نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی داوه، 14 ملیۆن و 200 هه‌زار ژنی ئه‌فغانستان پێویستیان به پاڵپشتی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بریتییه له نزیكه‌ی ته‌واوی ژنانی ئه‌و وڵاته.
هاوكات روون كراوه‌ته‌وه ژنانی ئه‌فغانستان له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ئازار ده‌درێن، ماف و ئازادییه‌كانیان به ته‌واوی سنووردار كراوه و له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كۆت و به‌نددان.
جۆرجێت گاگیئۆن به‌رپرسی یۆنامی له ئه‌فغانستان ده‌ڵێت، ”بۆ ژنانی ئه‌فغان توندوتیژی شتێك نییه ببینرێت یان ببیسترێت، به‌ڵكو بریتییه له بێده‌نگكردنیان و داخستنی ده‌رگاكانی داهاتوو به‌ڕوویان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مافه‌كانیان.”
له راپۆرته‌كه‌دا داوا له به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كراوه كۆتایی به‌و كۆت و به‌ندانه بهێنێت، هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كراوه پاڵپشتییه‌كانیان و بۆ ژنانی ئه‌فغانستان زیاتر بكه‌ن.















Leave a Reply