بینەر:
(1.6K)
دۆناڵد ترەمپش سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بڕیارێكی نوێی بۆ توندكردنی گوشارە ئابوورییەكانی سەر ئێران ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەم 13ـی كانوونی دووەم، لە نوێترین هەنگاویدا بۆ گۆشەگیركردنی تاران، سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری دا باجێكی 25% بسەپێنێت بەسەر هاوبەشە بازرگانییەكانی ئێراندا لە كاتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ئەمەریكا.
ئەم بڕیارە وڵاتانی دنیا دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەخت، چونكە بەردەوامبوونیان لە بازرگانی لەگەڵ ئێران، بە واتای زیانگەیاندن بە هەناردەكانیان دێت بۆ گەورەترین بازاڕی دنیا كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.
















Leave a Reply