بینەر:
(1.5K)
دادگای تاوانەكانی ڕەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی كشتوكاڵی بەغدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە دوای لەكارلادانی، بەپاڵپشتی گرووپێكی چەكداری حەشدی شەعبی، هێرشی كردبووە سەر بەڕێوەبەری نوێی كشتوكاڵی بەغدا.
دادگای تاوانەكانی ڕەسافە ئەمڕۆ سێشەم 25ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، “سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەیاد کازم عەلی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی کشتوکاڵی بەغدا سەپاندووە.”
ئاماژەی بەوەش داوە، دوای لادانی بەڕێوەبەری پێشووی كشتوكاڵی بەغدا، لەگەڵ لیواكانی 45 و 46ـی دەستەی حەشدی شەعبی، هەڵیانكوتابووە سەر بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی بەغدا، دواتر بەگەیشتنی پۆلیس، تەقەیان كردووە و كارمەندێكی پۆلیس و هاووڵاتییەكی مسڤیل كوژران و چەند كەسێكی تریش بریندار بوون.”
















Leave a Reply