بڕیارێك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بینەر: (100)

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردا، بە هەڵگرتنی قەدەغەی هەناردەی كەرەستەی خاوی پلاستیك بۆ دەرەوە.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كردستان، بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان كراوە، بڕیار درا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هەناردەكردنی كەرەستەی خاوی پلاستیك و گرتنەبەری ڕێكارە پێویستەكان لەو بارەیەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكە بۆ ئاسانكاریی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازی.

پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی داوە براندەكانی كوردستان بەدنیا بناسێنێ‌، هەروەها چەندان پێویستی و خۆرانی رەوانەی دەرەوەی وڵات كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *