بینەر:
(1.7K)
به هۆى بارانى زۆره‌وه، چه‌ندان گۆڕ له گۆڕستانى وادى سه‌لام له نه‌جه‌ف داڕووخا، كه به گه‌وره‌ترین گۆڕستان داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى دنیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ندان ڤیدیۆ و وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى بارانى زۆر و كۆبوونه‌وه‌ى ئاوێكى زۆر، ژماره‌یه‌كى زۆر گۆڕ داڕووخاون.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه نیوز ده‌ڵێ، “له هه‌ندێك له گۆڕه‌كان ئێسك و پرووسك ده‌ركه‌وتوون”.
سۆمه‌رییه نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆى نه‌مانى شوێن له‌و گۆڕستانه كۆنه، هه‌ندێك له گۆڕه نوێیه‌كان له لێوارى ته‌پۆڵكه و گرده‌كان هه‌ڵكه‌نراون، ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى به خێرایى دابڕووخێن.
تا ئێسته‌یش هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نییه.















Leave a Reply