ئه‌ندامى په‌رله‌مانێكى عێراق سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر ته‌یف سامى تۆمار كردووه و به ماده‌ى 329ى یاساى سزادانى عێراق تۆمه‌تبارى ده‌كات، كه ئه‌و ماده‌یه‌ش تایبه‌ته به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى یاساكانى ده‌وڵه‌ت په‌كده‌خه‌ن و جێبه‌جێیان ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م ئه‌حمه‌د شهرمانى په‌رله‌مانتارى عێراق “خولى پێنجه‌م” له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌سافه سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق تۆمار كردووه و له سكاڵاكه هاتووه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یاساى ژماره نۆى 2025 “هه‌موارى یاساى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده” په‌سه‌ندكراوه و له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا بڕى 300 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ى هه‌میشه‌یى بۆ مامۆستایان دیارى كراوه.
كه‌چى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق په‌كى ده‌خات و یاساكه جێبه‌جێ ناكات. ئه‌مه‌یش پێشێلكردنى یاسایه به‌گوێره‌ى ماده‌ى 329 ى یاساى سزادانى عێراقى. له سكاڵاى په‌رله‌مانتاره‌كه هاتووه، “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تانه له ده‌ستووریبوونى یاساكه‌یش بدرێت، ئه‌وا تانه‌كه جێبه‌جێكرنى یاساكه پهكناخات، تا بڕیارى ناده‌ستووریبوونى ده‌رده‌چێت”.
ماده‌ى 329 ى یاساى سزادانى عێراق بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه له كه‌رتى گشتى كارده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌كارده‌هێنن بۆ وه‌ستاندن یان په‌كخستن و جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌رده‌چن.















Leave a Reply