به‌رپرسانی‌ باڵای‌ پارتی‌ ئاماده‌ی‌ ساڵیادی‌ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی نه‌بوون

بینەر: (1.3K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده‌ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ دیاره‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و مێژوویه‌كی‌ دوورودرێژی‌ له‌و حزبه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ باڵای‌ پارتی‌ ئاماده‌ی‌ ساڵیاده‌كه‌ی‌ نه‌بوون.

دوێنێ‌ دووشه‌مه‌ له‌ هاوینه‌ هه‌واری پیرمام ساڵیادی كوژرانی‌ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ی‌ دیاری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ساڵیاده‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ كوڕ و كه‌سوكار و ئه‌و پارتییانه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی-ن و له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێن.
ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنج بوو هیچ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ ئاستی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ ئاماده‌ی‌ ساڵیادی‌ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی نه‌بوون.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی ساڵانێكی‌ زۆر له‌ناو ریزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندا كاری‌ كردووه‌ و چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیارێتی‌ باڵای‌ وه‌رگرتووه‌ تا ئاستی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و به‌رپرسی‌ میحوه‌ری‌ خازری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌.

له‌شه‌وی‌ 24 له‌سه‌ر 25ی‌ ئابی‌2015دا فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ خه‌بات كوژرا. سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ \”(فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌، به‌ڵكو ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ كراوه‌ و دواتر ئۆتۆمبێلێكی‌ درعی سه‌ربازی رووبه‌ڕوو خۆی پێدا ده‌کێشێت و له‌ ئاکامدا ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون) ئاگر ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی شه‌هیدبوونی\”.

PM:12:16:26/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *