ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە

بینەر: (978)

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت، بابەتی ناردنی مووچەی مانگی نۆش بڕیاری لێ‌ دەدرێت و دوای كۆبوونەوەكە، سوودانی خۆی بۆ هاتنە هەولێر ئامادە دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی “وشە” دەستی كەوتووە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و پێش خراوە.

ئەوەش زانراوە، سەعات یەكی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، هەروەها هۆكاری پێشخستنەكەی ئەوەیە محەمەد شیاع سوودانی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

چاوەڕوانییەكان بۆ ئەوەن ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەربكرێت، تا هەفتەی داهاتوو مووچە بگاتە دەست مووچەخۆرانی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *