ئەمڕۆ بەغدا بۆنی ناخۆش دەبێت

بینەر: (921)

ڕوانگەی “عێراقی سەوز” بۆ ژینگە، هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش لە ئاسمانی بەغدا، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ و کارلێکی گازەکان دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی کانوونی یەکەم، ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕای گەیاند، نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە کە هەڵگری شێیە، لە ئێوارەی دوێنێوە ناوچەکانی ڕۆژئاوای گرتووەتەوە و درێژ دەبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوا.

دەربارەی کاریگەرییەکەی لەسەر پایتەخت، ڕوانگەکە ڕوونی کردووەتەوە کە لە دەوروبەری سەعات نۆی بەیانییەوە، کاریگەرییەکەی لە نێوان مامناوەند بۆ توند دەبێت، بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی شێ و کارلێکی گازەکان، ئەگەری دروستبوونی بۆنی ناخۆش هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *