ئێران: هێرشمان كردە سەر كەشتییەكی هێرشبەری ئەمەریكا

بینەر: (20)

سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییەكی هێرشبەری “وشكانی- ئاوی” ئەمەریكا، بە ناچاری بۆ باشووری زەریای هیندی كشاوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسی رۆیتەرز پوختەكەی بڵاو كردووەتەوە، رای گەیاندووە كە هێزەكانی پاسداران، هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییەكی هێرشبەر بە ناوی “ئێڵ، ئێچ، ئەی 7″، بۆیە بە ناچاری كشاوەتەوە بۆ باشووری زەریای هیندی.

تا ئێستە زیانەكانی ئەو كەشتییە رانەگەیەنراوە و ئەمەریكایش لێدوانی لەسەر نەداوە.

ئەو هێرشەی سوپای پاسداران لە كاتێكدایە، ئەمەریكا دوایین وادەی بۆ ئێران دیاری كردووە بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بكاتەوە، بەڵام تا ئێستە وەڵامی ئێران روون نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *