ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل كه به شاباك ناسراوه، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت له رێگه‌ی تۆڕێكی گواستنه‌وه‌ی پاره له توركیا كه گرێدراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه، پاره بۆ حه‌ماس گواستراوه‌ته‌وه.
وه‌ك خراوه‌ته‌ڕوو، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به پاڵپشتیی ئێران له توركیا، تۆڕێكی ئاڵوگۆڕی دراوی دامه‌زراندووه، زیاتر ئه‌و فه‌له‌ستینییانه سه‌رپه‌رشتییان كردووه كه له توركیا ده‌ژین .
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، له توركیاوه سه‌تان ملیۆن دۆلار پاره‌ی ئێران بۆ غه‌زه گواستراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئاماژه به ناوی سێ كه‌س كراوه كه راسته‌وخۆ به سه‌ركردایه‌تیی حه‌ماس گرێ دراون. یه‌كێكیان به ناوی تامر حه‌سه‌نه كه هه‌ر خۆی به‌رپرسێكی باڵای تۆڕی دارایی حه‌ماسه له توركیا، راسته‌وخۆ فه‌رمانه‌كانی خه‌لیل حه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات.
كه‌سی دووه‌م خه‌لیل فه‌روانه و كه‌سی سێیه‌م ئهبودابهره كه له كه‌سه هه‌ره ناسراوهكانن، به ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر گرێ دراون كه به‌یه‌كه‌وه پاره بۆ حه‌ماس كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له توركیاوه بزووتنه‌وه‌كه‌یان پاره‌دار ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply