ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ربڕی و به‌بێ هیچ ده‌نگێكی دژ په‌سندی كرد. به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه هێزی نێوده‌وڵه‌تی ره‌وانه‌ی غه‌زه ده‌كرێت و حه‌ماس به ته‌واوی له چه‌ك داده‌ماڵڕێت، هه‌ر له بڕیارنامه‌كه‌دا ئاماژه به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین كراوه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی 20 ماده‌یی تره‌مپ ناسراوه. یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی پڕۆژه‌كه بریتییه له دامه‌زراندنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتیپارێز له پێناو سه‌قامگیری كه تایبه‌ت ده‌بێت به چه‌ك داماڵینی حه‌ماس و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی ئه‌و گرووپه. بڕیارنامه‌كه به پشتیوانیی 13 ده‌نگ په‌سند كرا و هیچ وڵاتێك له دژی پڕۆژه‌كه ده‌نگی نه‌دا و ده‌نگی هه‌ر یه‌ك له رووسیا و چین كه مافی ڤێتۆیان هه‌یه، بێلایه‌ن بوو.
دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تڕوس پیرۆزبایی راگه‌یاند و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی هه‌ژمار كرد.
مایك واڵتز باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به پێشوازیی له‌م بڕیارنامه‌یه گوتی، به‌هۆی بڕیارنامه‌كه دۆخی فه‌له‌ستینییه‌كان زۆر باشتر ده‌بێت و كۆتایی به‌وه ده‌هێنێت چیتر حه‌وجێی یارمه‌تیی ده‌ره‌كی ببن، ناوچه‌كه‌یان ده‌بێته شوێنێكی به‌هێز و سه‌قامگیر و خه‌ڵكه‌كه‌شی ژیانێكی خۆشگوزه‌رانیان له داهاتوودا ده‌بێت.
پاڵپشتیی فه‌تح و ناڕازیبوونی حه‌ماس
له به‌رانبه‌ردا حه‌ماس گوتوویه‌تی ئه‌و بڕیارنامه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ویست و مافی فه‌له‌ستینییه‌كان به‌دی ناهێنێت، سه‌رپه‌رشتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێت شتێك كه له روانگه‌ی حه‌ماسه‌وه فه‌له‌ستینییه‌كان پێی رازی نین.
حه‌ماس گوتوویه‌تی، ئه‌و هێزانه‌ی بڕیاره بۆ ناوچه‌كه بنێردرێن، بێلایه‌ن نین و راستییه‌كه‌ی پاڵپشتی له ئیسرائیل ده‌كه‌ن. پێویسته بگوترێ حه‌ماس پێشتر بۆ قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیبوو كه بریتی بوو له ئازادكردنی بارمته‌كان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی فه‌له‌ستینی.
به‌ڵام حكوومه‌تی فه‌له‌ستین كه فه‌تح پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی، به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك پێشوازیی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و رای گه‌یاند، ئاماده‌یه به‌شداریی له جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌كه‌دا بكات.
دیپلۆماتكارانی جیهانی پێیان وایه پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین له‌م بڕیارنامه‌یه كه هه‌فته‌یه‌ك ده‌بوو دووباره‌ی ده‌كرده‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی رووسیا ده‌ست بۆ ڤێتۆكردنی بڕیارنامه‌كه نه‌بات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی شه‌وی رابردوو په‌سند كرا، دوو دامه‌زراوه‌ی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی داده‌مه‌زرێنرێن، یه‌كێكیان ده‌سته‌یه‌كی ئاشتی ده‌بێت بۆ هاوئاهه‌نگیی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان و ئیداره‌كردنی غه‌زه، دووه‌م دامه‌زراوه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی و چه‌ككردنی حه‌ماس.
ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و دژایه‌تیی ئیسرائیل
خاڵێكی زۆری گرنگی پڕۆژه‌كه كه له ژێر گوشاری وڵاتانی ئیسلامی و ناوچه‌كه له بڕیارنامه‌كه‌دا جێی بۆ كراوه‌ته‌وه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینه له داهاتوودا كه خاڵێكه ئیسرائیل دژایه‌تیی ده‌كات.
دوو رۆژ به‌ر له تێپه‌ڕاندنی بڕیارنامه‌كه، یسرائیل گاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاندبوو، سیاسه‌تی ئیسرائیل زۆر روونه و رێگه ناده‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین دابمه‌زرێت. جگه له‌مه ته‌واوی تونێله‌كانی غه‌زه له‌ناو ده‌به‌ن و چه‌ككردنی حه‌ماس له زۆنی زه‌رد له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل و له زۆنه‌كانی تری غه‌زه، به ده‌ستی هێزی نێوده‌وڵه‌تی یان سوپای ئیسرائیل ده‌كرێت.
















Leave a Reply