پێوەندیی بەرزیی پەستانی خوێن و رەقبوونی خوێنبەرەكان چییە؟

بینەر: (640)

بەرزیی پەستانی خوێن یەكێكە لە دیارترین هۆكارەكانی دەبێتە هۆی لەناوچوونی دیواری خوێنبەرەكان و رەقبوونیان خێراتر دەكات، كە بریتییە لە كەڵەكەبوونی نیشتەنیی چەوری و كلسی لە ناوخۆی دیواری خوێنبەرەكان، ئەوەش دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەیان و بەربەستكردنی چوونی خوێن بۆ ماسولكەكانی دڵ و ئەندامەكانی لەش.

وەك سەرەتا زۆرجار رەقبوونی خوێنبەرەكان بێ نیشانەیە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ئەستووریی دیوارەكان و رێڕەوی رۆیشتنی خوێن، نیشانەكان بەدیار دەكەون، بەتایبەتی لە شوێنی تەسكبوونەوە و گیرانەكە، وەك لە مێشك رەنگە جەڵتە یان نۆرەیەكی كاتی دروست بكات و لە پەلەكانیش ئازار و لاوازیی ماسولكەكان، لەوكاتەی داخرانی خوێنبەرەكانی دڵ دەبێتە هۆی سینگەكوژێ یان دڵەنۆرە.

بەرزیی پەستانی خوێنی درێژخایەن، واتە پەستانی سەر دیواری خوێنبەرەكان، چینی ناوەوە و ناوپۆشی خوێنبەرەكان لاواز دەكات و وایان لێ دەكات چەوری و كۆلیسترۆلی زیاتریان لەسەر بنیشێت، شارەزایان پێیان وایە كە بەرزیی پەستانی خوێن و رێژەی كۆلیسترۆل لە پێوەندییان بە هەوكردن لە ناوەوەی دیواری خوێنبەرەكان هاوبەشن و بەڵگە نوێكان دەری دەخەن كە رەقبوونی خوێنبەرەكان لە بنەڕەتەوە نەخۆشییەكی هەوكردنە، بەهۆی بەرزیی پەستانەوە زیاتر دەبێت و پەرە دەستێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *