كچە دزەییەك ناوی پێشمەرگە و كوردستان لە رێگەی میكیاجەوە بەدنیا دەناسێنێت

👁️بینەر: (13)

كچە دزییەك رای گەیاند، ناوی پێشمەرگە و ئاڵای كوردستان لەسەر پاكەتی میكیاجەكان نووسراون و بەم ناوانە لە بازاڕەكانی دنیادا بڵاو كراونەتەوە.

لیزا دزەیی كە خەریكی دیزاین و كاری جوانكاریی خانمانە رای گەیاند، ئەوەی ئێستە كاری لەسەر دەكەم، بریتییە لە ناوی پێشمەرگە و ئاڵای كوردستان لەسەر پاكەتی میكیاجەكان دەنووسم و بەو ناوانەوە لە بازاڕەكانی دنیا بڵاویان دەكەمەوە.

لیزا گوتی، ئامانجی كارەكەی ئەوەیە لە رێگەی ئەو پاكەتانەی رۆژانە خەڵك بۆ جوانكاری بەكاریان دێنێت، ناوی كوردستان و پێشمەرگەی بچێتە سەر و بناسرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *